٢٧ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٤:١٧
ئەلمۆعەلیم : ئەمریکا ڕێبەرایەتی پیلان دژی سوریای لەئەستۆدایە

وەزیری دەرەوەی سوریا جەختیکرد ئەمریکا ڕیبەرایەتی پیلان دژی سوریای لە ئەستۆدایە و وڵاتانی ڕۆژئاوایی و ناوچەیی یش لەم ڕێگایە یارمەتیی واشنگتۆن ئەدەن .

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :وەلید مۆعەلیم ، لە وتووێژ لەگەڵ کەنالی دەنگ وباسی مەیادین ووتی : ئەمریکا ترۆریستانی بەچەک تەیار کردووە ولەوان پشتگری دراوی دەکات . هەروەها هەزاران ترۆریست ی لە ڕێگای سنوورەکان بردوتە  نێو سوریا .

ئەو ووتی ئەگەر ئەمریکا ئیرادەی ڕاستەقینەی بۆ چارەسەری قەیرانی سوریا هەبووایە دەیتوانی ئەم کارە ئەنجام بدات وئەگەر بەڕاستی گەرەکی بوو کۆتایی بە قەیرانی سوریا بدات دەبوایە ئیتر لاگری لە ترۆریستان نەکردایە .

وەزیری دەرەوەی سوریا جەختیکر د؛ فڕۆکەکانی شۆڤاری ئەمریکا  دوو ڕۆژ بەر لە ئەنجام دانی پەلامارەکان دژی بنکەکانی سوپای سوریا لە دەیرزور لە ئاسمانی ئەو شارە دا دەفڕین . ئەوەی ئەنقەست بوونی پەلامارەکانی ئەمریکا پشت ڕاست دەکاتەوە ئەوەیە کە هێزەکانی ئێمە لە دووساڵ لەمەو بەر لە "جەبەلئەلسەردە" دا ئامادەبوون .

مۆعەلیم جەختیکرد : ئیستفان دیمیستۆرا ، نێردراوی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ سوریا لەڕابردوودا لەمەر بانگێشتن بۆ خولی نوێی دانووستانەکانی ژینیڤ کەمتەرخەم بووە هەر بۆیە کاتێکم بۆ دیدار لەگەڵ ئەو  دیاری نەکردووە . مۆعەلیم ووتی : بەیاننامەی بانکی مۆن ، سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە بارەی سوریا لە کۆگەی گشتی "شەرمهێنەر " بوو .

من ڕوو لە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ووتم دیدارێک کە بڕیار بوو  شەممەی ڕابردوو پێکەوە هەمان بێت هەڵەم وەشاندۆتەوە .

دروست نییە سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتوەکان بە بێ بەڵگەیەک  سوریا بەکەڵک وەرگرتن لە چەکی قەدەخە کراو تۆمەتبار دەکات .

وەزیری دەرەوەی سوریا ووتی : ڕێککەوتنی ڕوسیا وئەمریکا لە بارەی سوریا هێشتا لە ناو نەچووە وپێوەندییەکان لە نێوان وەزیرانی دەرەوەی دوو ڵات هەروا درێژەی هەیە .....

کۆتایی کورتە نامە/310